دەستبەسەری هاوڵاتییەک و ڕاگواستنی بۆ زیندان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی

KMMK:

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناونیشانی محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور خەڵکی بۆکان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا.

بە پێی هەواڵەکە ناوبراو بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی دەسەڵاتی ئێران لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ئێران لە بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی بە پێنج مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی ئێران لە بۆکان ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە محەممەد حاجی ڕەسوڵ پوور ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ی کوردی، لە شوێنی کارەکەی بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

هەروەها هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەری ناوبراو، هەنێ کەلووپەلی تایبەتی وەکوو کۆمپیۆتەر، موبایل و کامێرای چاودێری بەسەر شوێنی کارەکەیان دەستبەسەردا گرت و لە گەڵ خۆیان برد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *