ک.م.م.ک :
ناسر بەکرزادە، بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی شاری ورمێ کە ئێستا لە زیندانی ئەو شارە بەندکراوە، بۆ جاری دووهەم لە لایەن دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم دوایین بریارە، لە لایەن لقی دووی دادگەی ئینقلابی ئێران لە ورمێ دەرچووە. سزای لەسێدارەدانی پێشووی ئەو هاووڵاتییە کە لەلایەن لقی سێیەمی هەمان دادگاوە بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” دەرچووبوو، لەلایەن دادگەی باڵاوە هەڵوەشێنرایەوە، کە دوای سەرلەنوێ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە، دیسان سزای لەسێدارەدانی دەرکرایەوە.
ب.س


