ک.م.م.ک:
هەینی ٢٢ی ڕەشەمێی ٢٧٢٥ی کوردی، لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکانی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بارەگا و شوێنە نیشتەجێبووەکانی حیزبە سیاسییەکانی کوردی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان (هەرێمی کوردستان)، دوو پێشمەرگەی ڕێکخراوی «خەباتی کوردستان» گیانیان بەخت کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەو ڕێکخراوە، ئیقبال ساڵحی خەڵکی سەقز و فەخرەدین مورادی خەڵکی سنە، ئەو دوو پێشمەرگەیەن کە لەو هێرشانەدا گیانیان بەختکردووە. هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەر لەم هێرشانەدا لانیکەم چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ق.ش


