ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاوڵاتییانی مەدەنی لە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە لە مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، هێشتا بەردەوامە. لە دەیەی دووەمی ڕێبەندانەوە تا شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، لانی کەم دە هاوڵاتی بەبێ خستنەڕووی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
ناونیشانی هەشت کەس لەو هاوڵاتییانە بریتییە لە: خەلیل ئیسماعیلی، کیان قەیسەربەیگی، یووسف ئازادخانی، یوونس ناسری، نەبی زەمانی، عەلی حاتەمی، عەبدولساحێب جەعفەرزادە و حەسەن محەمەدی. هەروەها لە ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردیدا، دوو برای خەڵکی ئیلام بە ناوەکانی مەهدی نامیزادە و عەلی نامیزادە بە هەمان شێوە دەستبەسەر کراون.
ق.ش


