مردنی هاوڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی گولەی تۆپ لە هەرێمی کوردستان

ک.م.م.ک:

هەینی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەمیر ساڵحی ٣٠ساڵ تەمەن، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گوندی “بەلەکە” سەر بە شاری بانە بە هۆی تەقینەوەی گولەی تۆپ لە سلێمانییە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەم هاوڵاتییە کە لە گوندێکی سەر بە سلێمانییە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵ بووە، بەهۆی دەستێوەردانی گولەی تۆپێک و تەقینەوەی ئەو گولەیە، گیانی خۆی لە دەست داوە.

شیاوی باسە کە تەرمی ئەمیر ساڵحی بۆ پزیشکی یاسایی سلێمانیە ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *