ئیلام؛ ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ زیندان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بەناونیشانی موسیب فەتاحی ٣٨ ساڵ تەمەن کە پێشتر بەتۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانە بەرانبەر بە کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێران لە ئیلام بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرابوو، چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار پاش بانگهێشتی بۆ لقی سێی جێبەجێکاری حوکمی سزاکانی ڕێژیم لەو شارە دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی خولی حوکمەکان بۆ زیندانی ڕێژیم لە ئیلام ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و پاش چەندد مانگ بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو کە لە هاوینی ئەمساڵ بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران مەحکووم کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *