ک.م.م.ک.:
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، عەلی عەباسی، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی گیەڵان و دانیشتووی تاران، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بووە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران. دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری، دیارنەما و دواجار تەرمەکەی لە ٢٠ی بەفرانبار لەنێو کوژاوەکانی پزیشکی دادوەری لە کەهریزاک ناسێندرایەوە.
پێشتریش چەندین حاڵەتی گواستنەوەی ناڕازیان و خۆپێشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانەوە تۆمار کرابوو. هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە تەرمی عەلی عەباسی دوای پێدانی ٧٠٠ ملیۆن تۆمان ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.
E.Sh


