ک.م.م.ک.:
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥، سۆران فەیزی زادە، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی بیجاڕ، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە توندی لێیدرا و دەستبەسەر کرا. دوای ڕۆژێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە گوازرایەوە و لەوێ گیانی لەدەست دا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، تەرمی سۆران فەیزی زادە بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکەی، بە نهێنی لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراو لە سەقز بە خاک سپێردرا.
E.Sh


