دادگا ھاوڵاتییەكی لە سەقز بۆ جێبەجێكردنی حوكمی زیندان بانگھێشت كرد

KMMK:

بە پێی ھەواڵەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ھاوڵاتییەك بەناونیشانی«عەتا ڕەحمان زادە» خەڵكی شاری سەقز لە لایەن دادگای حكوومەتی ئێران بۆ جێبەجێكردنی حوكمی زیندانییەكەی بۆ بەشی جێبەجێكردنی حوكمەكام بانگھێشت كرد.

ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری سەقز بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات» بە ١١ مانگ زیندانی تەعزیری مەحكووم كرد، پاشان ئەم حوكمە لە دادگای پێداچوونەوە وەكوو خۆی پشتڕاست كرایەوە.

شیاوی باسە، عەتا ڕەحمانزادە لە ڕێكەوتی ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێران لە شاری سرقز دەستبەسەر و پاش كۆتایی قۆناغەكانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەیەكی ئەمنی لەو شارە بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.

شیاوی باسە ئەم ھاوڵاتییە ساڵانی ڕابردوویش پێشینەی دەستبەسەری و مەحكووم بوون و زیندانی ھەبووە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: