گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی وەستانی دڵ

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “حەسەن شەریفیان” خەڵکی گوندی “کانێ سپی” سەر بە شاری سەردەشت، لە کاتی ئەنجامدانی کاری کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە، بەهۆی گوشاری زۆر لە سەر جەستەی ماندووبوونی لە ڕادە بەدەر و دڵەڕاوکێ تووشی وەستانی دڵ بوو و دوای شەش ڕۆژ گیانی لەدەست دا .

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاوڵاتیە بەمەبەستی چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی بوکان بەڵام لە کۆتاییدا گیانی لە دەست داوە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *