دەستبەسەری دوو هاوڵاتی دیکەی خەڵکی پیرانشار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی عومەر حسەینزادە ٤٢ساڵ تەمەن و هەمزە قانعی ٤٣ساڵ تەمەن هەر دوو کەس خێزاندار و خەڵکی گوندی حاجی غەڵدە سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

شیاوی کوتنە کە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە نازانرێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *