KMMK:
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری به‌ندكراوی سیاسی كورد له گرتوخانه‌ی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ، كه به‌هۆی مانگرتن له خواردنه‌وه تووشی گرێی گه‌ده بووه، بێ به‌شكراوه له خزمه‌تگوزاری پزیشكی و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه.
محه‌ممه‌د حسێن ئاقاسی، پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه نیگه‌رانی خۆی له دۆخی بریگرته‌كه‌ی نیشاندا و وتی: محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ۹۰ رۆژ مانی له خواردن گرتبوو، گرێژیهكی نامۆ له گه‌ده‌ی به‌دیكراوه، به‌ڵام رێگه‌ی پێ‌نادرێت به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
نه‌زه‌ری ساڵی ۲٦۷۱ کوردی (۱۳٥۰-ک.ە) له سایین قه‌ڵای سه‌ر به پارێزگای ورمێ له دایكبووه و ساڵی ۲٦۹٤ کوردی (۱۳۷۳ هەتاوی) به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له حزبی دیموكرات له بۆكان ده‌ستگیركرا و سه‌ره‌تا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام له ساڵی ۲٦۹۹ کوردی (۱۳۷٨هەتاوی) سزاكه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدرا و به‌درێژایی ۲٥ ساڵی رابردوو مۆڵه‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له گرتوخانه پێنه‌دراوه.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه كورده تا ئێستادا چه‌ندین جار روو له ناوه‌نده حكومیه‌كانی ئێران و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی داوای پێداچوونه‌وه به سزاكه‌ی و ئازادبوونی كردووه، به‌ڵام گۆڕانكاری به‌سه‌ر دۆخهكهیدا نه‌هاتووه.
ساڵی ۲٦۱۲ کوردی ئه‌و به‌ندكراوه له‌دژی پێشێلكردنی مافه‌كانی و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌ك مانی له‌خواردن گرتبوو، پاش ٥ ساڵ سه‌رله‌نوێ بۆ ماوه‌ی ۹۰ رۆژ مانی گرتبوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منستی ئینته‌رنه‌شناڵ) له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له دۆخی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه كورده ده‌ربڕیبوو، ئاماژه‌شی به‌وه‌كردبوو كه له پڕۆسه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌دا سزادراوه و له گرتوخانه‌ش مافه‌كانی له‌وانه دهستڕاگەشتنی به خزمه‌تگوزاری پزیشكی پێشێلكراون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان