سەقز؛ فەرمانی دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی بۆ ماوەی یەک مانگ درێژکرایەوە بەبێ دەرکردنی ڕوونکردنەوە لەسەر تۆمەتەکانیان

ک.م.م.ک.:

فەرمانی دەستبەسەرکرانی محەممەد عەلی وەیسی و سیروان خوداکەرەمی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە لە ١٨گەڵاڕێزانی ئەمساڵەوە ( ٢٧٢٥) بەبێ هیچ فەرمانێکی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و تۆمەتبارکردنیان لەبەردەستدا نییە. هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە محەمەد عەلی وەیسی و سیروان خوداکەرەمی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا لە سەرەتاییترین مافە یاساییەکانیان لەوان مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و دیداری بنەماڵەکەیان بێبەش کراون.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *