مەهاباد؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئارام جەمشیدوون خەڵکی گوندی قەرەداغ سەربە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر ە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەریان کردووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەپە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *