پەنابەرانی مانگرتوی بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسلێمانی بەشێوەی کاتی کۆتاییان بەمانگرتنەکانیان هێنا
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و وتەی یەکێک لە مانگرتوان هاوکات ڕاوێژکاری ڕێکخراوی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،بەڕێزخالیدنەقشی ،ئەمڕۆ بەشێوەی کاتی کۆتاییان بەمانگرتنەکەیان هێناوە.
هەروەها پێی ڕایگەیاندین کە بەپرسانی UN مافی پەنابەری سیاسی ڕۆژهەڵاتیان بەپێدانی (۱۰ کیلوبرنج و۲ک لوبیا ۲دانەڕۆن و۲کیلو ساوەر و۲بەستەچا) پێناسە کردوە و خۆیان یەکلایی کردۆتەوە پێیان ڕاگەیاندوین ئەوە هەمو مافێکی پەنابەرە لەلای ڕێکخراوی un ئەمە لەهەلومەرجێکدایە ئیمەداواکاری مافی یاسایی و پێناسەو ئەمنیەتی ونشینگەو نیشتەجێ بونمان هەیە ،خواراک وەرگرتن هەرچەن بەشێکی زۆر بچوکی وسەرەتایی ژیانی هەرمرۆڤێکە ،بەڵام بەپێی داخوازیەکانی ئێمە وەک پەنابەر،ئەمە جگە لە خۆداماڵینی بەرپرسان لەژێر باری بەرپرسایەتی و ناکارامەیی un ی (لقی کوردستانی)وەک ڕێخراوێکی عالەمی هیچی تر نییە و دیارە لە ژێر هەژمونی باری سیاسی وڵاتانی دوەر و بەردایە ودەستەمۆ بوە.
لەدرێژەدا “نەقشی”پێی ڕاگەیاندین کە ئێمە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی مافی پەنابەری ،بەشێوەی مەدەنیانەو سەردەمیانە ڕۆژی یەک شەمە لەبەربینای ڕێکخراوی unلقی بەکرەجۆ سەربەشاری سلێمانی درێژە بەمانگرتنی خۆمان دەدەین و داواکاری سەرەکی ئێمەش بەیاسایی کردنی دۆسیەئێمە وەک پەنابەرو ئەومافانەی کەبۆ هەرپەنابەرێک لەعالەمدا دیاری کراوە.
شایانی باسە مانگرتنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەسپێشخەری ڕێکخراوی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات کە ناوەندێکی مەدەنی و یاسایی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەڕێوە چبوو ،کە ماوەی نزیک سێ ساڵەبەفەرمی بەدواداچوون وتێکۆشان دەکات بۆ بەیاسایی کردنی مافی پەنابەرانی دانیشتوی باشوری کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


