بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژین پایا بەندکراوی سیاسی کورد کە ٦ی خەرمانانی ۱۳۹٥ سزای٦ ساڵ زیندانی تێپەڕاند و بە شێوەی نایاسایی لە زیندان ڕاگیراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە سەرەڕای کۆتایی هاتن بە سزای یاسایی ڕۆژین پایا ، بەڵام بە فەرمانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا لە زینداندان بە سەر دەبات.
ڕۆژین پایا خەڵکی شاری ورمێ لە سەرەتای خەرمانانی ساڵی ۱۳۸۹هەتاوی لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا بوو.ناوبراو پاش چەند مانگ دەستبەسەری و ئەشکەنجە ، لە کۆتاییدا بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پارتێکی کوردستانی لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بە ٦ ساڵ زیندان ، ۳ ساڵ لە زیندان لە زیندانی دەریای ورمێ و ۳ ساڵ زیندان لە زیندانی یاسووج سزا درا.
پاش تێپەڕ کردنی۳ ساڵ سزا لە زیندانی دەریای ورمێ لە ڕۆژی ٦ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۲ هەتاوی بۆ زیندانی یاسووج دوور خرایەوە .و لە ٦ی خەرمانانی ئەمساڵدا سەرجەم ٦ ساڵ زیندانی تێپەڕ کرد ، بەڵام ئێستا پاش ٤ مانگ کۆتایی هاتن بە سزاکەی لە زیندان ڕاگیراوە و ڕێگە بە ئازاد بوونی نادرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


