کۆڵبەرێکی دیکەی کورد کەوته بەر دەسێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
به پێی هەواڵێک که به کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گه یشتووه، ڕۆژی ڕابوردوو گەنجێکی ته مه ن 24ساڵه به ناوی نەجمەدین قادرپور کوڕی کەریم له ناوچه سنووریەکانی پیرانشار کەوته بەر دەسڕێژی هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
به گوێرەی هەواڵەکه ئەم گەنجه کورده له حاڵێکدا له ناوچەی سنووری له گه ل هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کۆڵبەری بووه، ڕووبەڕووی دەسڕێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ده بێته وه.
جێگەی باسه ئه م کۆڵبەره کورده سەره تا بە سەختی بریندار دەبێ و پاشان ڕاگوێزی ناوەندی دەرمانی پیرانشاری دەکەن و بۆماوەیێکی درێژ له هۆش دەچێ(ده که وێته کۆماوه).
نەجمەدین قادری سەر له بەیانی ئەوڕۆ بەهۆیی قوڵی برینەکەی وخوێن له بەرچوونی له ڕادەبەدەری گیان لە دەست دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان