سەقز؛ هاوڵاتییەک بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازادکرا

ک.م.م.ک:

شەمە 7ی رەشەمەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی میقداد حەسەن نەژاد و خەڵکی سەقز، بە بارمتەی 300 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لە شاری سەقز ئازاد کرا.

جێگای تێبینییە کە، ئەو هاوڵاتیە حەوتووی ڕابردوو دوای کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لە سنە گوازرایەوە بۆ زیندان لە شاری سەقز.


پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە، لە ڕێکەوتی 9ی ڕێبەندان، ناوبراو لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکرا و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنیەتی ئێران لە سنە.

شایانی باسە، کە ئەو هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەری دا لە مافی هەبوونی “پارێزەر و سەردانی بنەماڵە” بێبەش کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە، تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ئەو هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵی، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *