دەرکردنی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە لەهەمبەر بەشێک لە دۆسیەی ماشەڵڵا کەرەمی

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرت و لێدوانەکانی پارێزەری ماشەڵڵا کەرەمی لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخواز، مەحکووم کرانی پارێزراوەکەی بە زیندان لەهەمبەر بەشێک لە دۆسیەکەی بەتۆمەتی گردبوونەوە و سازان بەئامانجی تووشبوونی تاوان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی بە سێ ساڵ و حەوت مانگ زیندان و بەبۆنەی تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بۆ هەشت مانگ زیندان داشکا.

لەدرێژەی لێدوانەکانی عەلی شەریفزادە پارێزەری دادگا، هەواڵی ناڕەزایی دژی ئەو حوکمە دەرچووە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە و داواکاری بانگەشەی لێکۆڵینەوە بۆ دیوانی باڵای وڵاتی داوە و پارێزراوەکەی بەشایستەی تۆمەتی ئەمنییەتی بەبۆنەی دابینکردن و بڵاوکردنەوەی خۆراکی خێر نازانێت.

ماشاڵڵا کەرەمی باوکی یاد زیندوو محەممەدمەهدی(کۆمار) کەرەمی لەم بەشە لە دۆسیە بۆ سازکردنی ڕێژیمی ئێران دژی ناوبراو، لەلایەن دادگای ئینقلابی کەرەج بەتۆمەتی گردبوونەوە و سازان بەئامانجی تاوان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی بە پێنج ساڵ زیندان و بەتۆمەتت پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەساڵێک زیندان مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە کە ماشەڵڵا کەرەمی لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخواز، ٣١ی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بەتۆمەتی گردبوونەوە و سازان بەمەبەستی تاوان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٥ ساڵ زیندان و بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەساڵێک زیندان مەحکووم و هەروەها لەلایەن لقی ١٠٢ی سادگای سزاکانی دووی نەزەراواوە بەتۆمەتی سپی کردنەوەی پارەو و بەدەستهێنانی دارایی نایاسایی بە ٨ ساڵ و ١٠مانگ زیندان، یەک ملیارد و ٩٠٠ ملوێن تمەن غەرامە و دەستبەسەرداگرتنی سامان و داراییەکەی مەحکووم کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *