بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: “میهران ئەمینی”لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لەشاری سنە لە حەوتووی یەکەمی رەشەمەی۱۳۹٤هەتاوی دهست بهسهر كراوه.
هۆی گیرانی ئەم شارۆمەندە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سەر راست نەکراوەتەوە.
هەروادەوترێت “میهران ئەمینی “لە کاتی دەس بەسەرکردنیا لەماڵی باوکی بووەکە هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەرماڵیان و دوای لێدانی ناوبراو دەس بەسەریان کردوە.
میهران ئەمینی خەڵکی ئاوایی تەختەی سەربە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.تائەم کاتە کە هەواڵەکە بڵاودەکرێتەوە لەچارە نووسی میهران ئەمینی ئاگاداری لە بەردەست دا نییە.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
28/02/2016