زیاتر لە 40 كەس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە نەغەدە دەستبەسەر كراون

به‌ پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان:
پاش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەكان لە شارەكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بەشداری نەكردنی زۆرینەی خەڵك،زیاتر لە 40 كەس لە شارۆمەندانی شاری نەغەدە دەستبەسەركراوەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شاری نەغەدەوە بڵاو كراونەتەوە پاش بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، نائارامییەكانی شاری نەغەدە قووڵتر بوونەتەوە، بەو بۆنەوە لەلایەن هیزە ئەمنییەكانی حكوومەتەوە 40 كەس دەست به‌سه‌ركراون.

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن لەلایەكی ترەوە کومەڵێک کەسێ سەر بە هێزە ناسیۆنالیست فاشیستەکانی تورک له‌ شاری نەغەدە، بە بەرد و دار، هێرشیان كردوەتە سەرئۆتۆمبێلەكانی رەقەم شنۆ و زیانێكی زۆریان بە چەند ئۆتۆمبێلی كوردانی ئەو شارە گەیاندوو.
ئه‌مه‌ له‌ حالێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی نه‌غه‌ده‌ له‌ هاوڵاتی كورد پیككهاتووه‌، و به‌ربژێری هه‌ڵبژێردراو بۆ مه‌جلێسی ئێران له‌به‌ربژێری كورد بووه‌،ئه‌وه‌یش هێزه‌ ناسیۆنالیسته‌ كانی توركی ئه‌و شاری هان داوه‌ بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر گه‌ڵی كورد.

شەوی پێشوو شاری نەغەدە نائارام بووە و لە بەر دەرگای قاێم مه‌قامی ئەم شارە، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی پێكهاتبوو كە بۆ ماوەی چەندكاتژمێر بەدروام بووە.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

28/02/2016