دۆخی دەرونی و جسمی سامان یاسین مەترسیدار ڕاگەیەندراوە

ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی هەواڵی KMMK سامان یاسین (صیدی)هۆنەرمەندی خەڵکی کرماشان و بەندکراو لە بەندینخانەی قزڵحەسار کەرەج مەترسیدارە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی سامان یاسین لە گەل داوای پشتگری لەم هۆنەرمەندە بەم شێوازە نوسراوە:
لەم چەن ڕۆژەدا دۆخی سامان ناجێگیر و هەر ڕۆژ بۆ ناواندی دەرمانی ٤بەندینخانە نێردراوە.ئەم دۆخەی سامان مەترسیدارتر لە جاران راگەیندراوە.

لەو پەیوەندی بەردەوامانەی هاوبەندییەکانی سامان یاسین لە قزڵحەسارەوە بوویانە هەموو هاوڕان، باری جسمی و دەرونی سامان بەرەو مەترسیدارتر هەنگاو دەنێت و لەم دواییانەدا چەندین جار بۆ ناوەندی ٤تەندروستی نێردراوە.

شایەنی باسە سامان یاسین لە شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی ڕێژیمی ئیران لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی لە تاران دەستبەسەرکراوە و لە دانیشتنی دادگای فۆرماڵیتەی ڕژێمی ئێرانەوە لە لایەنی دادوەری جەلاد سەڵەواتی حۆکمی سێدارەی بەسەر سپێندرابوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *