هێزەئەمنیەکانی ئیتلاعات دەرگا بە ماڵ سوهەیلا محمدی دەگرن

دوابەدوای بە ڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان،بەتایبەت ئاهەنگی نەورۆزی قەسیران سەربە شاری سنە بە چالاکی مەدەنی ئەو شارە دەسبەسەرکراون. تا ئێستا هێزەئەمنیەکان چەندین جا بۆ بردن ولێپرسینەوە لە چالاکی ژینگە ومەدەنی سنە سوهەیلا محمدی چوونەتە بەردەرکەم ماڵیان. دوایین جارسەرلە بایانی ئەمڕۆ  هێزەکان چوونە تە بەرماڵ ناوبراو و بە بنەماڵەکەیان راگەیاندووە کە دەبێت محمدی بچێت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.

لە ڕاپۆرتەکدا کە بە دەستی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوەو هاتووە کە ۸نەفەر لە هێزە ئەمنیەکان ئەمڕۆ دوای ڕۆیشتن بۆ ماڵ محمدی ئاگادار کراونەتەوە کە ناوبراو لە ماڵ نییە، مەئموورەکان رایانگەیاندووە کە دەبێت سوهەیلا محمدی خۆی رادەستی ئیدارەی ئیتلاعات بکات. کە ئەمە بوەتە هۆی نگەرانی بنەماڵەی ناوبراو، پێشتریش ناوبراولە لایەن لقی٤دادگای سنە بانگ هێشت کراوە کە بە هۆی پەیوەست بوون بە مانگرتنی رزگار کردنی کانی بڵ پێ دەچێت سزای بە سەردا بسەپێت.

جیگەی ئاماژەیە کە لە ۲۱مارس کە ئاهەنگی نەورۆز لە قەسریان بەرێور چوو، سەهەیلا محمدی هەندێک شێعری خوێندبووەوە، هێزە ئەمنیەکان هەر ئەو رۆژە کوتابوویانە سەر ماڵ ناو براو بح دەسبەسەر کردنی، کە بە بەرەنگاربوونەوەی سوهەیلا محمدی رێگری لە گیرانی کرا.هێزەکان بەسێ ماشێن هیرشیان لە.سەرماڵ ناوبراو کرد ولەناو ماشینەکاندا ۳تا٤ ژنیان لەگەل بوو.

سوهەیلا محمدی چالاکی بواری ژینگە ومەدەنی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە تا ئێستا دەیان جار هەڕەشەی گیرانی لەلایەن دەزگا ئەمنیەانەوە لێ کراوە.

لە کاژێر۹سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هێزەکان دووبارە چوون بۆبەر مال ناوبراو بە تاوانەکانی”شێواندنی باری ئاسایی  کۆمەڵگا لە ڕیگەی دونیای مەجازی چەتر بەستوو بەسەر کۆمەڵگاوڕێکەوتنی وڕیگەی نایاسایی” بانگ هێشتی بنکەی ئیتلاعاتی بکەن. هێزەکان رایان گەیاند کە سوهەیلا محمدی دەبێت بچێت بۆ لقی ۵ دادگای سنە وئەگەر ناوبراو ئەوە نەکات ئەوا ئێمە دەسبەسەری دەکەین.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

20160331