دەسبەسەر کردنی شارۆمەندانی مەریوان

هێزە ئەمنیەکانی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان دایە دەسبەسەرکردنی چەند هاوشاری مەریوان کە لە ئاهەنگی نەورۆزدا بەشدار بوون.

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان; سەرلەبەیانی رۆژی۷خاکەلێوە هێزە ئەمنیەکانی شاری مەریوان کوتایانە سەر گەڕەکی داسێران و چندین هاوشاریان دەسبەسەر کرد. کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بە پێی داواکاری بنەماڵەکان و بۆ پاراستی ئەمنیەتی دەسبەسەرکراوەکان ناو کەسەکان ئاشکرا ناکات.

بە پێی هەواڵەکان دەسبەسەرکراوەکان لەو کەسانەن کە لەئاهەنگی نەورۆزی رۆژی۲۹رەشەمە لە مەیدانی داسێران بەڕێوە چوو بەشدار بوون.

بەو زانیاریانەی بە دەستمان گەیشتوە،ئیدارەی ئیتلاعات لەچەند رۆژی رابوردوودا هەندیک هاوشاری بانگ هێشت کردووەو دوای بڕیک لی پرسینەوە بەماوەی کاتی ئازاد کراون.

هەروەها هێزەئەمنیەکان دەستی بە پشکنینی ماڵ ئەوکەسانە کردووە ودەستی بەسەر هەندێک شتوومەک کەسەکان وەک کۆمپیوتەر و… گرتوو.

بەپێی زانیاریەکان ،دەسبەسەرکراوەکان بۆ شوێنێکی نادیار گوێزاونەتەوە و تا ئێستا لە چارە نووسیان زانیاریەک لە بەر دەست دا نییە.

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان

20160328