ڕاپۆرتی تەواوکراو لە هاوڵاتییانی لەسێدارە دراو لە زیندانی پارسیلۆن

ک.م.م.ک:

بەپێی دواین زانیارییەکان، ناونیشانی سێ هاوڵاتی کە بەتۆمەتی پێوەندیدار بەمادە هۆشبەرەکان لە ڕێکەوتی شەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، لە زیندانی پارسیلۆنی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا ئێعدام کران بەم شێوەیە:
عەزیم ئەمرایی ٤٠ ساڵ تەمەن خەڵکی کۆئەشت، ئەردەشیر مەلەم ٤٥ ساڵ خەڵکی ئەلیگودەرز و هاوڵاتییەکی ٢٧ ساڵ تەمەن خەڵکی تاران بە ناونیشانی فەرۆخنەژادە.

شیاوی باسە کە ناونیشانی عەزیم ئەمرایی پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاوکراببوویەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *