مەریوان؛ برینداربوونی هاوڵاتییەکی بانەیی لە هێڵی سنووری قامیشەڵە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، ساسان محەممەدی ٢٨ساڵ تەمەن و خەڵکی بانە بەتەقەی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپێک کۆڵبەر لەکاتی کۆڵبەری لو هێڵی سنووری قامیشەڵە سەربە سەرشیوی مەەیوان بریندار کراوە.

ئەم هاوڵاتییە دوو فیشەکی شەڕی کڵاشینکۆفی بەرکەوتووە و دەستی چەپ و سمتی بەقورسی بریندار بووە.

شیاوی باسە کە سەرەڕای تێپەڕینی چەندد ڕۆژ ئەم هاوڵاتییە هێشتا تاوانای جوڵاندنی دەست و پێی نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *