ژنێکی کورد لە شاری شنۆ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لە دەستدا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەممە ئەمساڵ، ژنێکی کورد ٤٥ ساڵان، خەڵکی گوندی «کانی سپی» لە دەڤەری بێلی سەر بە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کێشەی ئابوری و بنەماڵەیەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای ئاماژەیە کە لە بە گشتی لە ئێران و بە تایبەت لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆکوژی بە ڕێژەیەکی بەرچاوو ڕوو لە زۆر بوونە و هەروەها تەمەنی قوربانیان ڕۆژبەڕۆژ کەمتر دەبێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی قوربانیان لە چینی ژنان و گەنجاندان، کە بە پێی هەواڵگەلی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە چەن ساڵی ڕابردوودا دەردەکەوێت کە هۆکاری سەرکی خۆکوژیەکان دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی ئابوری بنەماڵەکان و هەروها کێشەی ناوخۆی بنەماڵەکان کە سەرچاوەی ئەم کێشانە لە هەبوونی سیستەمی پیاوسالارانه‌ کۆمەڵگادایە، کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە سپاندنی یاسایەکی پیاوسالارانه‌ بە سەر کۆمەڵگادا ڕێگە خۆشکەرە لە چەوساندنەوەی ژناندا و بەرهەمی ئەم شێوازی دەسەڵاتداریە هۆکاری سەرەکی خۆکوژی ژنانی بە دیهێناوە و ئەم دیاردەیە ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە زۆر بوون دەکات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان