بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: ڕۆژی شەمە ۷ی ڕەشەی ۱۳۹٥ی هەتاوی لە ناوچەی شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی کۆڵبەرێک بە ناوی سدیق یاروەیسی کوڕی میرزا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتزامی بریندار کراوە.
ئەمە جگە لەوی بەهۆی ڕێگری پاسگاو ناوەندەئەمنییەتییەکانی سەر سنوور کۆڵبەران دەکەونە ژێر ڕنوە بەفر و لە هەورازەکانەوە هەڵدەدێرێن.
هێزە چەکدار و جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی پاراستنی سنورەکان لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشور و باکوری کوردستان کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد کە بەهۆی نەبونی دەرفەتی کاری گونجاو لە ناوچانەدا بژیوی ژیانیان دابین دەکەن، دەکەونە بەر گولە و تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە و ڕۆژانە کۆڵبەر دەکوژرێت و بریندار دەبن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


