ئازاد عەباسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و لە زیندانیانی لە مێژینەی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی ڕفێنراو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٩ی شەو هەڵیانکوتایە سەرماڵی ئازاد عەباسی لە بنیاتنەرانی دامەزراوەت زانست لە دێولان و ڕفاندوویانە.

شیاوی باسە کە، سێسەممە ٢٨ی خەرمانان ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی ڕەزا لوتفی یەکەم گیانبەختکردووی شۆڕشی ژن ژیان ئازای لە دێولانە، لە خەرمانانی ساڵی پاردا و دامەزراوە ئەمنییەکان لەترسی ئەوەی کە ئازاد عەباسی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لەسەر گڵکۆی ئەم گیانبەختکردوویە ئامادە بێت و پشتیوانی خۆی لە بنەماڵەی ناوبراو و دیکەی گیانبەختکردووان ڕابگەیەنێت، ناوبراویان دەستبەسەر کرد.

شیاوی باسە کە ئازاد عەباسی و سیرووس عەباسی دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان کە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ڕاپەڕینە گشتگیرەکە و بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەی ڕەزا لوتفی، لەسەر گڵکۆکەی کۆبوونەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەندد دانیشتنی دادگایی کردن هەرکامیان بە ٦ ساڵ و چوار مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.


ناوبراوان کە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون، پاش خۆبواردن لە واژۆکردنی داواکاری لێبوردەیی ڕێبەری دیسانەوە بۆ زیندان گەڕێنرانەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *