گوشاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،
دوێنێ ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە سەر ۲٥ ملوێن تمەن پارەی “عەبدۆڵا ئەمین پوور” باوکی “خالید ئەمین‌پوور”چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسیدا گرت .
بە پێی هەواڵکە پاش سەردانی عەبدوڵا ئەمین‌پوور بۆ بانک بە مەبەستی ورگرتنی پارەیەک کە لە بانکا داینابو کارمەندانی بانک پی ڕادەگەینن کە دەست بە سەر پارەکەیدا گیراوە و بۆ خزێنە حکومی گۆزراوەتەوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ناوبراو لە لایەن بانکەوە نەدراوە و تەنها پێان ڕاگەیاندوە کە ناوەندگەلی ئەمنی فرمانی زەوت کردنی پارەی ناوبراویان داوە .

جێگای ئاماژەیە کە خالید ئەمین‌پوور کۆڕی عەبدوڵا بە هۆی چالاکی سیاسیەوە چەند ساڵ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەر و پاش تێپەڕکردنی بەشێک لە سزای سپێنراو بەسەریدا لە پشوی یاسایدا بە هۆی گووشار و زەختی ناوندگەلی ئەمنی ناچار کرا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرو باشوور کوردستان کۆچ بکات ، مخابن پاش تێپەڕبوون چەندین ساڵ لە دەسبەسەری ناوبروا تا ئێستا بە پێی ڕاپۆتگەلی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و گوتەکانی خالید ئەمین پوور چەندین جار لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوازگەلی جۆراوجۆ هێرش کراوەتە سەر خۆی لە باشووری کوردستاندا و بە هەمان شێوە بنەماڵەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
خالید ئەمین‌پوور لە پەیوندی لە گەڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیاند ؛
کە بە هۆی زەخت و گووشاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سەر هێزەکانی باشووری کوردستان بە تایبەت یەکێتی نیشتمانی چەندین جار لە لایەن هێزەکانی باشووری کوردستانەوە بانگێشتی ئاسایش کراوە و بە بیانوگەلی بێ بنەما ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەڕەشە بوەتەوە .
شایانی باسە چالاکانی مەدەنی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووری کوردستان بە هۆی هەڵهاتن لە ڕووی ناچاریەوە لە باشووری کوردستان جێگیر بوون کە ڕۆژانە چ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و چ لە لایەن هێزەکانی باشووری کوردستانەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتێژی دەبنەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان