کوژرانی کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووری بسامی سەقز

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی ئومید سەعیدی ۴۵ سالە خەلکی گۆندی کانی دەرەژ سەربە شاری دیوالان و دانیشتووی شاری سنە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی سنووری بسامی سەقز لە کاتی کۆڵبەری کوژرا.

شیاوی باسە، تەرمی ئەم هاوڵاتییە پاش ٨ کاتژمێر گەڕان لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *