چالدێران؛ کۆڵبەرێک لەلایەن چەکدارانی ئێرانەوە لێی درا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی محەممەد ساڵح شاناز ٢٩ ساڵ تەمەن خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی عیسا کلیک لە ناوچەی سنووری چالدێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە شێوەی هۆڤانە لێی دراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی لێدانەوە سەری بەگرانی بریندارە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *