ک.م.م.ک:
چوارشەمە 19ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، هێزە سەربازییەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان لە ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری هنگەژاڵی سەر بە شاری بانەیان کردووە ئامانج و بە سەختی لە چاو و ڕوومەت دا برینداریان کردووە.
ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە، عەبدوڵا حەجەری تەمەن نزیکەی 25 ساڵ و کوڕی مەجید و خەڵکی گوندی هنگەژاڵ ڕاگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری تەورێز.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخی تەندروستی ئەم کۆڵبەرە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س