کرماشان؛ چارەنووسی نادیاری یەکێک لە برینداربووانی شۆڕشی ئازادی ژن پاش دەستبەسەری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پارسا قوبادی گەنجی ١٨ساڵ تەمەن خەڵکی کامێران و دانیشتووی کرماشان پاش ٤ ڕۆژ دەستبەسەری، چارەنووسی ناریارە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، پارسا قوبادی لە ١٣ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرە چارەنووسی نادیارە.

شیاوی باسە کە، ئەم گەنجە ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی شۆڕشی ئازادئ ژن لە کرماشان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران چاوی بەگرانی خەساری پێ گەیی و پێویستی بە درێژەی دەرمان هەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *