دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ئیــلام

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرەج ئارسەن خەڵکی گوندی مەلەکشایی سەربە ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت بەبێ نواندنی حوکمی قەزایت ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *