کوشتنی کۆڵبەرێک لە لایەن سنوورپارێزانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سادق میرزایی، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی جوانڕۆ، بە هۆی تەقەی چەکدارانی سنوورپارێزی ڕێژیمی ئێران لە کاتی کۆڵبەری گولەی بەرکەوت و گیانی لە دەست دا.

پێویستە بگوترێ ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە. هەروەها دوابەدوای ئەم ئەنجامە، ژمارەیەک هاوڵاتیش برینداربوون، کە تا ئێستا ناسنامەکانیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.

شایانی باسە، تەقەی چەکدارانی ڕێژیمی ئێران لە کۆڵبەران و چەندین جار دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی هوروەها بێسەروشوێنکردنی هاوڵاتییان لە کوردستان، دوای کەمبوونەوەی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، فۆرمێکی تۆڵەسەندنەوەی وەرگرتووە.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *