ک.م.م.ک:
غوڵامڕەزا ڕەزایی هاوڵاتی خەڵکی شاری سەحنەی سەربەکرماشان، لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە، مەترسی دەرکردن و جێبەجێکردنی شاراوەی حوکمی ئێعدامی لە ئارادایە.
بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو کەلە سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، بەتۆمەتی کوشتنی نادر بەیرامی سەرۆکی ڕێزراوی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سەحنە دەستبەسەر کرابوو، پاش لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر ئەشکەنجەی گران لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران، مەترسی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی مانگی ڕەمەزان.
ق.ش


