برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سەمیع خەلیلی خەڵکی شاری سەردەشت بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی حکوومەتی بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان ڕاستەوخۆ کردۆتە ئامانج.

شیاوی باسە، ناوبراو سنگ و پێی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *