ئەیووب جەوانپوور لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی لە سەقز

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە چەندد ڕۆژی دواییدا چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز، ئەیووب جەوانپوور لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە سەقز.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ماەەی نێزیک بە ٣٥ڕۆژ لە ژێر گرانترین ئەشکەنجەدا بووە و باری ڕۆحی و جەستەیی ناجێگیرە.

شیاوی باسە ئەیووب جەوانپوور ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە ماڵی خزمێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردوە سەری ڕفاندیان.

جێی سەرنجە کە ناوبراو لە گەرمەی شۆڕشی ژینا لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە بە برینداری دەستبەسەر و ماوەی ١٠٠ ڕۆژ لە ژێر ئەشکەنجەدا بوو و دواتر بە بارمتەی ٥٠٠ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو. هەروەها جێی بیرهێنانەوەیە کو ئەیووب جەوانپوور پێشتر مێژینەی زیندانی و چالاکی هەبووە و ساڵانێک زیندانی کێشاوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *