پیرانشار؛ هاوڵاتییەک لەسەرما ڕەق هەڵات

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەحمان مەعرووفی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی گەزگسک سەرنە شاری پیرانشار کە سەرقاڵی دابینکردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی بوو لە کوێستانی بەرز و لەڕادەبەدەرەی قەندیل سەری لێدەشێوێ و سەرما دەیبات و گیانی لە دەست دەدات.

شیاوی باسە کە، بەهۆکاری ئەمنییەتی لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامییەوە و نەبوونی فریاگوازار، زۆرینەی ئەوانەی لە سنوورەکان تووشی ڕووداو دەبن گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

ق.ش

One thought on “پیرانشار؛ هاوڵاتییەک لەسەرما ڕەق هەڵات

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *