ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی نایب عەسکەری ٤٦ساڵ تەمەن زیندانی سیاسیی خەڵکی ورمێ لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری ورمێ، بەتۆمەتی بەغی لەڕێی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک) سەرلەنوێ پاش داوای پێداچوونە بە ئێعدام مەحکووم کرا.
بەگوێتەی هەواڵەکە، ناوبراو پاش بەڕێوەچوونی چەندد دانیشتنی دادگا و ئەو دۆخە نادادپەروەر و ئاڵۆزەی لە دۆسیەکەیدا هەیە لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کراوە، حوکمەکەیش لەلایەن نووسینگەی جێبەجێکاری حوکمەکانی زیندان لە زیندانی ناوەندی حکوومەتت ئێران بەناوبراو ڕاگەیەندرا.
ق.ش


