کوژرانی گەنجێک بەهۆی تەقینەوەی مین

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، گەنجێک بەناونیشانی پێشەوا عەلیار خەڵکی گوندی داربڕان سەربە شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، پێشووتر بەبۆنەی گوشاری دەمەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ بنەماڵەکەی لە هەرێمی کوردستان دەبنە پەنابەر و لە سلێمانیە دادەنیشن.

شیاوی باسە کە، مینە بەجێماوەکانی شەزری ئێران و عێراق لە ناوچە سنووریەکان هەر ساڵ دەبێتە هۆی مردن، خەسار پێگەیشتن و پەڕینی ئەندامی زۆربەی هاوڵاتیان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *