درێژەی مانگرتنەکان و لێدانی ناڕازیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk: مانگرتنی سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەشەشەمین ڕۆژیدا بەردەوامی دەکات و هێزەتایبەتەکان بەگوشار وهەڕەشە گردبوونەوەی مەدەنیانەی خەڵک تێک دەدەن،وچەنددین کەسیان دەسبەسەرکردووە کەتائێستە ناونیشانی ۳ هاوڵاتی لەبانە کەلەلایەن هێزەتایبەتەکانەوە دەسبەسەرکراون ئاشکرا بووە بەناوەکانی ” ڕزگار ڕەفاهی، ڕەزا ئەسەدی و موحسین عەلیزادە.

هێزە ئەمنییەکان بەهێرش بۆسەر ماڵی هاوڵاتیان دەستیان داوەتە لێدان وسوکایەتی بە ناڕازیان.

جێگەی باسە کە ئابووری ئێران لەداشکانێک و هەڵاوسانێکی زەق دایە وبە گەمارۆی ئابووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیهەوێ هەمووسیاسەتە هەڵە وچەواشەکارییەکانی لەهەمبەر ئەم داشکاویەی خۆی بسەپێنێ بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا.
چونکوو تەنیا بەشێکە لەئێران کەتائێستە بەزیندوو وچالاک وبەشێوەی مەدەنیانە وئاشتەوایی داوای ماف و ئازادییەکانی خۆی کردووە ودژ بە گەندەڵی وهەڵاواردن وەستاوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان