نەوسوود؛ برینداربوونی چەندد کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک؛

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری شاری نەوسوود گرووپێک کۆڵبەریان کردۆتە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان و چەندد کۆڵبەرێک بریندار کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ٦ لەم کۆڵبەرانە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە؛
١. موبین
٢. سەعدوڵڵا
٣. ساسان
٤. مێهدی
٥. عوسمان
٦. حەسیب عەزیزی خەڵکی جوانڕۆ

بە پێی کوتەی شایەتحاڵان، ئەم کۆڵبەرانە چەندد بەشێکی جەستەیان وەکوو؛ پشت، دەست، سەر و گەردن ساچمەیان بەرکەوتووە و دۆخی تەندرووستی چەندد کەسێکیان مەترسیدار ڕاگەیەندراور.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *