سەردەشت؛ گیانلەدەستدانی پەنابەرێک لە دارستانەکانی ڕێگای گەیشتن بە ئۆرووپا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، “هێمن شەمامیزادە” لاوێکی تەمەن ٣١ ساڵانی خەڵکی شاری سەردەشت، لە دارستانەکانی سنووری نێوان بیلاڕووس و پۆڵۆنیا(لەهێستان )بە هۆی سەرمابردوویی و بەستەڵەک گیانی لەدەست دا.

بە وتەی کۆمەڵێک گەنجی پەناخواز کە لەگەڵ هێمن شەمامی زادە بوون، پۆلیسی پۆڵۆنیا و بیلاڕووس بە ڕەتکردنەوەی داوای یارمەتی و گواستنەوەی ئەم گەنجە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، ئامادە نەبوون هیچ هەنگاوێک لەم بابەتەدا بگرنەبەر.

پێویستە بگوترێ بنەماڵەی هێمن شەمامی زادە هەوڵی گواستنەوەی تەرمی کوڕەکەیان بۆ ناوەوەی ئێران و سەردەشت دەدەن، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *