سنە؛ هادی ڕەزایی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هادی ڕەزایی هاوڵاتیی خەڵکی گوندی میانە سەربە کەڵاتەرزانی شاری سنە بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

شیاوی باسە، هادی ڕەزایی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *