دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی بێهرووز گۆڵ نما تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری سنە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

جێگای ئاماژەیە، تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

شیاوی باسە کە، سەرەڕای سەردانیکردنی بنکە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی بێهرووز گۆڵ نما لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *