ژنان قوربانی سەرەکی توندوتیژی پەیرەوکراو لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ماوەیەکە هەواڵی جۆراوجۆر لەئەشکەنجەی جەستەیو ڕۆحی ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە لەشاری سەقز بەدەستمان دەگات .ڕاپۆرتەکەباس لەوەدەکات کەژنێکی ۳۰ساڵە بەناوی” فریدە ص. کچی حسین”

ژنی دویەمی پێاوێکە بەناوی حەمە ئ. کەخەڵکی ئاڵتون لەپێنج کیلو میتری شاری سەقزدایە وماوەیەکی زۆرە لەلایەن مێردەکەیەوە ئازارو ئەشکەنجە ڕۆحی وجەستەیی  دەدرێت وبەشێوەیک کە هەندێکەس ئاگاداربوون لەزیندانی کردنی ئەوژنەوەلەماڵەوە و لێدان و کوشت وبڕی لەلایەن مێردەکەیەوە .

هەروەها ڕاپۆرتەکەباس لەوەدەکا کەبە شتێکی قورس دراوەبەسەر فریدە ص  لەلایەن مێردەکەوە و توشی جۆرێک لەگێژی وشێتی بوەتەوە و مێردەکەشی کەفرۆشیای مادەهۆشبەرەکانەلەبابەتەکەڵک وەردەگرێت و فریدە ناچار دەکات کەمادەهۆشبەرەکان بڵاو کاتەوە ودوای ئەوەی کە  فریدە لەژێرئەو کارەقێزونەدەردەچێت ،  لەماڵەکەش دەری دەکات.

هەر ەوها لە راپۆرتەکەدا هاتوە کە حەمە  یەکێکە لە دەستوپێوەندەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقز بۆ بڵاو کردنەوەی مادەهۆشبەرەکان و پێوەندی حەمەبەکاربەدەستانی سیستمی دادوەری و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوەلەشاری سەقز،هۆکارن بۆئەوەی لەلایەن دەزگای قەزایەوە پشت گوێ بخرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان