ک.م.م.ک:
بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵنێری KMMK، منداڵێکی ١٢ساڵ تەمەن بەناوی هێمن سادقیانی کوڕی حەبیب بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی سنووری دزاوەر سەربە نەوسوود لە پارێزگای کرماشان بریندار کراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، فیشەکی شەڕ بەر شانی ئەم منداڵە لە کاتێکدا لەناو ماشێندا بووە کەوتووە و دوای برینداری لەلایەن خەڵکەوە بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە دۆخی تەندرووستی ئەم منداڵە نازانرێ.
ق.ش