ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی هەواڵنێری KMMKگەیشتوون، پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، موعید ساعدی برای سارینا ساعدی و ڕێزان ساعدی، پووری سارینا ساعدی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ئێران و کوردستان لە شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی سنە هەڵیانکوتایە سەر بنەماڵەی گیانبەختکردووان و توندئاژۆیانە ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسەکە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هەبوونی حوکمی قەزایی و بەبێ هیچ تاوانێک تەنیا لەبەر چاوترساندن و ڕێگری لە خۆپیشاندان چالاکان و کەسووکاری گیانبەختکردووان دەستبەسەر دەکەن.
ق.ش


